"6 سه‌ر خێزانین و 400 هه‌زاریش قه‌رزارین"

خانه‌نشینێكى گه‌رمیان: هه‌موو مانگێك موچه‌ بێت به‌شمان ده‌كات

964+

میلاد جه‌لال – گه‌رمیان

له‌به‌ربه‌یانى زووه‌وه‌ له‌ گه‌رمیان خانه‌نشیان چوونه‌ته‌ به‌رده‌م بانكه‌كان، خانه‌نشینێك ده‌ڵێت، چاوه‌ڕێى ده‌كات له‌ نیوه‌ڕۆ موچه‌كه‌ى وه‌ربگرێت.

حاجى عه‌زیز حه‌مه‌ غه‌ریب، خانه‌نشینێكى گه‌رمیانه‌ به‌ 964ـى وت ، ئه‌گه‌ر مانگانه‌ له‌كاتى خۆى موچه‌ بده‌ن كێشه‌یان نابێت و به‌شیان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوابكه‌وێت تووشی فه‌رزارى ده‌بنه‌وه‌.

حه‌مید جه‌باریش خانه‌نشینێكی دیكه‌یه‌، به‌ 964ـى وت، چاوه‌ڕێم موچه‌ وه‌ربگرم و بیده‌مه‌وه‌ قه‌رز، خاوه‌ن شه‌ش سه‌ر خێزانیشم”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

موچه‌ى به‌شێكى خانه‌نشینانى سلێمانى له‌ 12 بانک راگی...

موچه‌ى به‌شێكى خانه‌نشینانى سلێمانى له‌ 12 بانک راگیراوه‌

"سه‌به‌ته‌ى هه‌مووان" بۆ فه‌رمانبه‌ر و كه‌سانى بێ موچه‌ و خه‌ڵكی هه‌ژار‌ له‌ فرۆشگا‌كان داده‌ندرێت