تا نەیکەن بە بانگەشە

پەروەردەی عێراق لە 60 رۆژدا گواستنەوە رادەگرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە لە مانگی ئادارەوە، سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەتەکەی لێ ئاگادارکراوەتەوە، گواستنەوە لە نێوان میلاکاتەکان لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق لە ماوەیەکی دیاریکراو رادەگیرێت.

بەپێی نوسراوەکە، 60 رۆژ پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەڕلەمانی عێراق دەبێت.

هەڵبژاردنەکە بڕیارە رۆژی 11.11.2025 بەڕێوەبجێت، بڕیارەکە بۆ ئەوەیە هیچ لایەنێک یان بەرپرس و کاربەدەستانی وەزارەتەکە، وەک بانگەشەی هەڵبژاردن ئەو رێنماییە بەکار نەهێنن.

پێشتر، لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق داوای کردبوو، پێدانی سوپاسنانە، زیادکردنی پلەی خزمەت و پێدانی زەوی تا دوای هەڵبژاردن رابگیرێ و هۆشداری لەوە دابوو، کە لە عێراق ئەو کارانە وەک دەرفەت دەبینرێن لەماوەی بانگەشە.