وێنەى تانکێک کە لەشەڕى لالەزاردا بەکارهێندرا
"یەکشەممە و دووشەممە بچن کوڕەکانتان ببینن"
رووداوەکانى لالەزار؛ خانەوادەى ئەندامانى هێزەکانى دوو پشک ئاگادار دەکرێنەوە
وریا فەتاح
دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ، ئاگادارى خانەوادەى ئەو کەسانە دەکاتەوە کە ئەندامى هێزەکانى دووپشک بوون، دەتوانن یەکشەممە و دووشەممەى داهاتوو، بچن کوڕەکانات ببینن.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، لە بەردەوامى هەوڵەکانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ سۆراغکردنی ئەو کەسانەی لە شەڕەکەى 22ـى ئاب لە لالەزار بەشدار بوون و ئەندامى هێزى دووپشکن، ئێستا لاى ئاسایشى سلێمانین.
دەشڵێت: خانەوادەى ئەو کەسانەى کە تائێستا چارەنووسیان دیارنەبووە یان سەردانیان نەکردوون، ئێستا لای ئاسایشی سلێمانی راگیراون و دوای هەماهەنگی کردن لەگەڵ دەزگای ئاسایشی گشتی / سلێمانی ئاگاداریان کردینەوە کە رۆژانی یەکشەممەو دووشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 31ـى 8 و 1ـى 9ـى 2025، دەتوانن بچن و سەردانیانى کوڕەکانیان بکەن.