هۆکاری مرداربوونەوەی نەزانراوە

لاشەی ورچێکی قاوەیی هاوشێوەی ورچەکانی باڵەکایەتی لە کرماشان دۆزرایەوە

964+

شۆڕش قادری

لاشەی ورچێکی قاوەیی هاوشێوەی ورچەکانی باڵەکایەتی لە سنووری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر لەزاری رەزا کاووسی بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی شاری گیلان غەرب لە پارێزگای کرماشان بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی ئاگادارکراونەتە لەوەی کە لە ناوچەی پارێزراوی قەلاجە لاشەی ورچێک کەوتووە، تیمێکیان چووەتە شوێنەکە و لاشەی ورچەکەیان گواستۆتەوە بۆ شوێنێکی دوور و ژێر گڵیان خستووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ورچەکە لە جۆری ورچی قاوەییە و تا ئێستاش هۆکاری مرداربوونەوەی نەزانراوە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.

چەند جارێک ئەو جۆرە ورچە لە سنوورەکانی ورمێ و باڵەکایەتی بینراوە و چەند دانەیەکیشیان لێ کوژراوە، لە دواین حاڵەتیشدا، رۆژى 20 تەموزی ئەمساڵ، ورچێکی قاوەیی لە بەرزاییەکانی گوندی ئەنەبی لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ دۆزرایەوە.

پێشتر فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆران ره‌چه‌ڵه‌ك و شوێنى ئەو جۆرە ورچەی ئاشکرا کردبوو کە ورچی قاوەییه‌ و زیاتر لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس ده‌ژی، ناوی عه‌ره‌بی (الدب البنی) و ئینگلیزیه‌كه‌ی (Brown Bear) و‌ ناوی زانستیشی (Ursus arclos)ـه‌ و مەترسی لەناوچوونیشیان لەسەرە.

ئه‌و گونده‌ى ورچه‌كه‌ى لێ كوژراوه‌ پێشتر به‌ ره‌وه...

ئه‌و گونده‌ى ورچه‌كه‌ى لێ كوژراوه‌ پێشتر به‌ ره‌وه‌ ورچی لێ بیندراوه

لاشەی ورچێکی قاوەیی هاوشێوەی ورچەکانی باڵەکایەتی لە و...

لاشەی ورچێکی قاوەیی هاوشێوەی ورچەکانی باڵەکایەتی لە ورمێ دۆزرایەوە