وێنە-تایبەت بە میدیازان
دانیشتوانی گوندەکانی ریاز: کێشەی ئاومان بۆ چارەسەر نەکەن کشتوکاڵمان نابێت
ئەو دوو گوندە، هاوشانی گوندەکانی توێلعە، توی مسبلان، تەل عید، دوای هاتنی داعش لەساڵی ٢٠١٤ دانیشتوانەکەی ئاوارە بوون، بەشێکیان دوای ئازادکردنی گوندەکانیان لەساڵی ٢٠١٧ دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان. میدیازان دەزانێت، ئێستا دانیشتوانی ئەو گوندانە لە پێنج خێزان تا نزیکەی ٤٠ خێزان دەبن، ئەمەش لەکاتێکدایە پێش هاتنی داعش، دانیشتووانی گەر گوندێک سەرووی ٥٠ خێزان تا ٨٠ خێزان دەبوون. غانم ساڵح تەمەن 40 ساڵ بە میدیازانی راگەیاند کە دۆخیان زۆر خراپەو، گوزەرانیان لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییە کە هەردووکیان پێویستی بە ئاو هەیە، وتی “ئەگەر حکومەت بەهانامانەوە نەیەت ئەوا ناچارین جارێکی تر گوندەکە چۆڵ بکەین ئاوارە ببینەوە”. غانم کە باوکی شەش منداڵە، باس لە خراپی بینای قوتابخانەکەیان دەکات و دەڵێ، ٥٠ ساڵە بینای قوتابخانەکەمان نۆژەن نەکراوەتەوە، ئەگەر نۆژەن نەکرێتەوە ئەوا مەترسی کەوتنی هەیە بەسەر منداڵەکانمان. سەرچاوەیەك لە ناحیەی ریاز، بە میدیازانی وت، کێشەی کەمی ئاوی ئەو گوندانە پەیوەندارە بە کێشەی تاوەرەکانی کارەبا کە ڤۆڵتیەی پێویست ناگەیەنن بە بیرەکانی ئاوی گوندەکان، وتی “داوامان کردووە پڕۆژەی ئاویان بۆ دابین بکرێت، کێشەی کارەبایان بۆ چارەسەر بکرێت، هەروەها لە بودجەی ئاسایشی خۆراکیش قوتابخانەیان بۆ دروست بکرێت، بۆ هەموو ئەوانەش چاوەڕێی دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێین کە داواکارییەکانیان جێبەجێ بکەن”.ئەوەی ئێمەی بەو خاک و گوندەوە بەستووەتەوە ئەوا کشتوکاڵە، ئەگەریش ئاو نەبێت ئەوا ناچارین بۆ بژێوی ژیان گوندەکە چۆڵ بکەین”