چاکسازى لە هێزى پێشمەرگەدا بکەن

داوایەک لە کوردستانەوە بۆ هاوپەیمانان: چەک لە هێزە حزبییەکان بسەننەوە

964+

وریا فەتاح

ژمارەیەک چالاکوان و هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆیان دەربڕیووە لەبارەی بەکارهێنانی ئەو چەک و تەقەمەنییانەى کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بۆ شەڕی داعش دابینى کردون و  ئێستا لەلایەن هێزە تایبەتە حیزبییەکانی وەک زێرەڤانی و دژە تیرۆر و کۆماندۆ، بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییە سیاسییەکانی ناوخۆ بەکاردەهێندرێن، ئەمەشیان بە پێشێلکردنی ئامانجی سەرەکیی دابینکردنی ئەو چەکانە زانیوە کە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیریی هەرێم بوون.

چالاکوانەکان هۆشداری دەدەن لەوەی بەردەوامبوونی ئەم دۆخە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەم دامەزراوە سەربازییانە وەک گروپە چەکدارییە ناڕێکخراوەکانی عێراق لێ بێت، کە پابەند نین بە یاسا و دامەزراوە شەرعییەکانەوە.

بەڵگەش بۆ ئەو داوایەیان دەهێننەوە و دەڵێن، لەمیانەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەم دواییانە لەهەردوو پارێزگاکانی هەولێرو سلێمانی ئەو راستییە ئاشکرا بوو کە بەشێک لەم چەک و تەقەمەنیانە لەلایەن هێزە تایبەتەکانی وەکو زێرەڤانی و دژە تیرۆرو کۆماندۆوە  کە سەر بە هەردوو حیزبی دەسەڵاتدارن بەکاردەهێنرێن بۆ پاکتاوکردنی حساباتی سیاسیی ناوخۆیی دژ بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و پارتە سیاسییەکانی دیکە.

ئەوان پێیانوایە، بوونى ئەم چەکانە مەترسی لای هاوڵاتیان دروست دەکات و بنەماکانی دیموکراسی لاواز دەکات کە هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکان پشتگیریی لێ دەکەن.

داواش لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەن کە ئەو چەکانە لەم هێزە تایبەتانە بسەننەوە و پاڵپشتیی چاکسازی لە کەرتی سەربازیدا بکەن و هێزی پێشمەرگە یەکبخەن لەژێر سەرکردایەتییەکی نیشتمانیدا، هەروەها لیژنەیەکی بێلایەن بۆ لێکۆڵینەوە لە خراپ بەکارهێنانی چەک و تەقەمەنییەکان پێک بهێنن.

دەقى داواکارییەکە بۆ هاوپەیمانى نێودەوڵەتى:

بۆ فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق

بەڕێزان،

ئێمە وەکو ژمارەیەک چالاکوان و هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستان – عێراقدا، دەمانەوێت سەرنجی بەڕێزتان رابکێشین بۆ مەسەلەیەکی زۆر مەترسیدار کە هەڕەشە لە ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان-عێراق دەکات. ئەوەش بریتییە لە بەدبەکارهێنانی ئەو چەک و تەقەمەنیانەی دراوە بە هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی پشتیوانیی هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی دژی رێکخراوی تێرۆریستی داعش لەلایەن هێز و گرووپی دیکەوە.

لەمیانەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەم دواییانە لەهەردوو پارێزگاکانی هەولێرو سلێمانی ئەو راستییە ئاشکرا بوو کە بەشێک لەم چەک و تەقەمەنیانە لەلایەن هیزە تایبەتەکانی وەکو زێرەڤانی و دژە تیرۆرو کۆماندۆوە  کە سەر بە هەردوو حیزبی دەسەڵاتدارن بەکاردەهێنرێن بۆ پاکتاوکردنی حساباتی سیاسیی ناوخۆیی دژ بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و پارتە سیاسییەکانی دیکە. ئەمەش خۆی لەخۆیدا لادانێکی مەترسیدارە لەو ئامانجە سەرەکییەی ئەو چەک وتەقەمەنیانەی پێ بەخشراوە کە ئەویش روبەڕوبونەوەی تیرۆر و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیە.

بەردەوامبوونی ئەم دۆخەو بەمجۆرەی ئێستای هەڕەشەیەکی جدییە کە ئەم دامەزراوە سەربازییە تایبەتانە وەکو هاوچەشنەکانیانی لێ بێت لە عێراقدا کە پابەند نین بە دامەزراوە شەرعیەکان و سەروەری یاساوە، ئەمەش بێ گومان ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو هاوڵاتیاندا دروست دەکات و بەها باڵاکانی دێمۆکراسی تەسکتر دەکاتەوە کە لەمێژەوە هاوپەیمانە نێودەوڵەتیەکانمان بانگەوازی بۆ دەکەن.

لەبەر ئەو خاڵانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێداون داواکارین لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق:

·      هەوڵ بدەن ئەم چەکانە لەم هێزە تایبەتانە بسەندنەوە، لەبەرئەوەی لە پاکتاوکردنی کێشە ناوخۆییەکان بەکاری دەهێنن، کە ئەمەش پێچەوانەی ئەو ئامانجە سەرەکیانەیە کە پێیان بەخشراوە.

·      پاڵپشتیی چاکسازیی کەرتی سەربازی بکەن، هەوڵ بۆ یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە بدەن لەژێر یەک سەرکردایەتیی پیشەیی و نیشتیمانیدا دوور لە دەستێوەردانی حیزبی. هەروەها واز لە پڕ چەککردنی ئەم هێزە تایبەتانە بهێنن.

·      لیژنەیەکی لیکۆڵینەوەی بێ لایەن دابمەزرێنن بۆ کنەکردن و چاودێریکردنی  بەدبەکارهێنانی ئەم چەک و تەقەمەنیانەی لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە بەخشراون بە هێزەکانی پێشمەرگە.

ئێمە کاتێک ئەم مەترسی و داواکاریانەتان بۆ بەرز دەکەینەوە، پاڵپشتییە بەردەوامەکانتان بۆ بنبڕکردنی تێرۆر لەهەرێمی کوردستاندا بەرز دەنرخێنین. بێ دەنگیتان لە ئاست ئەم لادانە  ترسناکە، سەقامگیریی هەرێم و ئایندەی دێمۆکراسی لە هەرێمدا دەخاتە بەردەم مەترسی گەورەوە.

لەگەڵ رێزو سوپاسی بێ پایانماندا.

ناوەکان:

1-          خەبات عەبدوڵا .. نوسەرو رۆژنامەنووس

2-          سەفوەت رشيد .. .مافپەروەر

3-          د. لەتیف شيخ مستەفا …مافپەروەر

4-          مەحمود رەزائەمين .. چالاکی سیاسی و ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

5-          د. پەروین نوری عارف … ئەکادیمی و پسپۆڕ لەمێژووی زارەکی

6-          محمەد ساڵح سەليم … مافپەروەر

7-          محەمد کەريم محەمد  … ئابوریناس و چالاکی مەدەنی

8-          نیهاد قازی … چالاک لەبواری مافەکانی مرۆڤدا

9-          کاوان فەرەج … چالاکی مەدەنی

10-  د. سالار باسيرە … ئەکاديمي

11-  د. گەشە حەفيد … مافپەروەر

12-  د. رازاو گوڵی … مافپەروەر

13-  تحسين قادر … وەزیری پێشووتر لە حکومەتی هەرێمی کوردستان

14-  نیاز عەبدوڵا … رۆژنامەنووس و داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ

15-  شۆڕش ئەمين… چالاکی مەدەنی

16-  پەروا عەلي … چالاکی مەدەنی و ئەندامی پێشووتری پارلەمانی کوردستان

17-  عەبدوڵا کەريم مەحمود … نوسەر و رۆژنامەنوس

18-  ئاسۆ محەمەد شوانی… رۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی

19-  موجاهید محەمەد ئەمين … مامۆستا

20-  بابان جەعفەر … چالاکی مەدەنی

21-  د. کامەران قەرەداخی … دکتۆری پسپۆڕ ومامۆستای زانکۆ

22-  تاریق فاتيح … سەرنوسەری رۆژنامەی هاوڵاتی

23-  عيماد حەميد عەلی … مافپەروەر

24-  کارزان فاضل … مافپەروەر

25-  ئارام جەمال … چالاکی مەدەنی

26-  شوان عەبدوڵا … زیندانی سیاسی لە سەردەمی فەرمانڕەوایی بەعس

27-  نێزيک حاجي … چالاکی مەدەنی

28-  د. شێرکو کرمانج … توێژەرو ئەکادیمی

29-  بابەکر دڕەیی … مافپەروەرو چالاکی سیاسی

30-  شوان محەمد … رۆژنامەنوس

31-  پەیمان عیزەدین … مافپەروەر

32-  ئەبوبەکر هەڵەدنی … پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان

33-  سەڵاح رەشيد … وەزیری پێشوتری حکومەتی هەرێمی کوردستان

34-  فەتاح زاخۆیی … وەزیری پێشووتری حکومەتی هەرێمی کوردستان

35-  د. سەروەر عەبدولڕەحمان … سەرۆکی رێکخراوی پەی

36-  دانا رەشيد … چالاکی مەدەنی

37-  ستارە عارف … چالاکی مەدەنی

38-  نەوروز عەباس … چالاکی مەدەنی و رۆژنامەنوس

39-  جەمال شێخ جەلال … فەرمانبەری خانەنشين

40-  بەهایدن … هونەرمەندی شێوەکار

41-  وەهاب واحيد … مامۆستا

42-  جيهاد محەمەد ئەمين … چالاکوانی مەدەنی و پسپۆڕی پەروەردە

43-  خاليد رەزا ئەمين … قایمقامی پێشووتری ناوەندی پارێزگای سلێمانی

44-  ئاراس محەمد غەريب … بەڕێوەبەری گشتی خانەنشین

45-  رەهەند رەزا … مافپەروەر

46-  رێبوار حەمە ئەمين … چالاکی مەدەنی

47-  د. کاميل عومەر … مامۆستای زانکۆ

48-  محەمەد نوري …رۆژنامەنوس

49-  فەرەیدون سامان … سەرنوسەری گۆڤاری زمان وزار

50-  نەوزاد عەزيز …نوسەرو توێژەری کۆمەڵایەتی

51-  وریا عەبدوڵا رەسوڵ … توێژەری کۆمەڵایەتی و زیندانی سیاسی

52-  دەوەن مەعروف … شاعیر و پێشمەرگەی دێرین

53-  نەزیرە حارس …چالاکی مەدەنی و پێشمەرگەی دێرین

54-  کەريم ملا رەشيد … نوسەرو وەرگێڕ

55-  ئاسۆ حەيدەري … زیندانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرین

56-  ئیسماعيل حەمە ئەمين …نوسەرو رۆماننووس

57-  ئەیاد محەمد عەبدوڵا … زیندانی سیاسی لە سەردەمی فەرمانڕەوایی بەعس

58-  د. شێرکۆ محەمەد ئەمین … ئەندامی پێشوتری پارلەمانی هەرێمی کوردستان

59-  د. سارا موحسین … ئەندامی پارلەمانی هەرێمی کوردستان

60-  شوان داودی … رۆژنامەنوس و ئەندامی پێشوتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

61-  ژوان ئەحمەد … رۆژنامەنوس

62-  سەرگوڵ قەرەداخی … مافپەروەر

63-  سەید ئەحمەد حەمە لاو … رۆماننووس

64-  هیوا سەعيد سەليم … نووسەرو چالاکی سیاسی

هاوکاری هاوپەیمانان گەیشتە پێشمەرگە

هاوکاری هاوپەیمانان گەیشتە پێشمەرگە