هه‌رجاره‌ى نزیكه‌ى یه‌ك تۆن پاشماوه‌ى لێ كۆكراوه‌ته‌وه
بوو به 12 جار به‌نداوى سه‌روچاوه پاكده‌كرێته‌وه و گه‌شتیارانیش پیسی ده‌كه‌نه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى ناحیه‌ى سه‌روچاوه لە ئیدارەی راپەڕین ده‌ڵێت، له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا ده‌یه‌م جاره به‌نداوه‌كه‌یان پاكده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن گه‌تشیارانه‌وه وه‌كوخۆى پیس ده‌كرێته‌وه و ئه‌وانیش ناچارن سه‌رله‌نوێ پاكیبكه‌نه‌وه.
زۆربه‌ى ئه‌و پاشماوانه‌ى له‌ناو به‌نداوه‌كه دان قوتوى سارده‌مه‌نى و بوتڵى ئاو و به‌رگه‌كانى چبس و كێكه.
هونه‌ر خدر برایم، سه‌رۆكى شاره‌وانى سه‌روچاوه به 964ـى راگه‌یاند، له رۆژى 11.5.2025 تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 12 جار به‌نداوه‌كه‌یان پاككردووه‌ته‌وه و هه‌رجاره‌ش نزیكه‌ى یه‌ك تۆن پاشماوه‌یان لێ ده‌رهێناوه.
وتیشی “به‌نداوه‌كه وه‌كو سروشتى خۆی قه‌وزه‌ش دروستده‌كات به‌ڵام پاشماوه‌ى گه‌شتیاران له‌ناو به‌نداوه‌كه زیاتره”.
شاره‌وانى له‌سه‌ریه‌تى به‌نداوه‌كه پاكبكاته‌وه به‌ڵام دا‌واشیان كردووه ئه‌ركى پاراستنى به‌نداوه‌كه به‌لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بسپێردرێت كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانه، به‌ڵام ه‌رۆكى شاره‌اونى ده‌ڵێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ته‌نیا دوو كارمه‌ندیان له ناحیه‌كه‌دا هه‌یه ناتوانن كارى پاراستنى به‌نداوه‌كه له ئه‌ستۆ بگرن.
پێشتر سه‌رۆكى شاره‌اونى به 964ـى وتبوو، رۆژانه له دواى نیوه‌ڕۆوه تاوه‌كو دره‌نگانى شه‌و چوارده‌ورى به‌نداوه‌كه پڕده‌بێت له گه‌شتیار و سه‌ردانیكاران، چ ئه‌وانه‌ى له‌ناو ناحیه‌كه سه‌ردانى ده‌كه‌ن چ ئه‌وانه‌ش له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین، سه‌ره‌ڕاى بوونى حاویه له‌چوارده‌ورى به‌نداوه‌كه، به‌ڵام زۆرینه‌ى پاشماوه‌كانیان ده‌خنه ناو به‌نداوه‌كه.
داواى له هاوڵاتیانى ناحیه‌كه‌یان و گەشتیاران و ئەو کاسبکارانەش ده‌كات كه له‌سەر بەنداوەکە کاسبی دەکەن، هاوکارى تیمه‌كانى شاره‌وانى بن، بۆ ئەوەی پیسبوونى به‌نداوه‌كه‌یان دووباره نه‌بێته‌وه.