خەرجی ساڵانەیان 803 ملیۆن دۆلارە

هێشتا له‌ هه‌رێمى كوردستان 27 كه‌مپ و نزیكه‌ى ملیۆنێک ئاواره‌ و په‌نابه‌ر هه‌ن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێى ئامارێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، هێشتا لە کوردستاندا 27 کەمپی ئاوارە و پەنابەران ماون کە نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن ئاوارە و پەنابەریان تێدایە.

ئاماره‌كه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25.8.2025 له‌ چوارچێوه‌ى کۆنفرانسی حوکمڕانیی کۆچی له‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ئاشكرا كرا كه‌ له‌گه‌ڵ رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، کۆنفرانسه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ده‌برد.

سروە رەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەنده‌كه‌ لە وتارێکدا ئاشکرای کرد، هێشتا لە کوردستان 578 هەزار و 403 ئاوارە و 280 هەزار و 175 پەنابەر داڵدە دەدرێن، كه‌ زۆربەیان پەنابەری وڵاتی‌ سووریان و ژمارەیان 261 هەزار و 939 کەسە، پەنابەرانی تورکیا حه‌وت هەزار و 240 کەس و پەنابەرانی ئێرانی هه‌شت هەزار و 791 کەس و پەنابەرانی فەڵەستینی هه‌زار و پێنج کەس، ئەوانی دیكەش هه‌زار 200 پەنابەرن.

کۆی 198 هەزار خێزانی ئاوارە و پەنابەر لە ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکانن، ساڵانە خەرجییەکانیان نزیکەی یەک ملیار دۆلارە، بەشێوەیەک، رۆژانە دوو ملیۆن و 600 هەزار دۆلار خەرجییانە و مانگانەش 66 ملیۆن دۆلارە، كه‌ ساڵانە ده‌كاته‌ 803 ملیۆن دۆلارە.

ئاماژه‌ى به‌وەش كرد، ساڵی 2009 بەهۆی شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی، زیاتر لە یەک ملیۆن پەنابەری سووری روویان لە هەرێمی کوردستان کردووه‌، ساڵی 2014یش بەهۆی سەرهەڵدانی رێکخراوی داعش، زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارەی دەشتی نەینەوا و ناوەڕاست و خوارووی عێراق روویان لە هەرێمی کوردستان کردووه‌.

له‌ كه‌مپێكی شنگال چوار ئه‌ندامێكی خێزانێكى ئاواره ت...

له‌ كه‌مپێكی شنگال چوار ئه‌ندامێكی خێزانێكى ئاواره تووشی شێرپه‌نجه‌ بوونه

هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ چۆڵكردنى كه‌مپی مه‌خمور و گه‌ڕان...

هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ چۆڵكردنى كه‌مپی مه‌خمور و گه‌ڕانەوه‌یان بۆ باكورى كوردستان

گروپێكی خۆبه‌خش خولێكی درومان بۆ ژنانى كه‌مپى سه‌ر چ...

گروپێكی خۆبه‌خش خولێكی درومان بۆ ژنانى كه‌مپى سه‌ر چیاى شنگال‌ ده‌ستپێكردووه‌