سوپای تورکیا ئه‌م كاره‌ى كرد
له دواى گوهه‌رزێ رێگری له جوتیارانی دێرەلوکیش كرا بچنە سەر باخەکانیان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى ئامێدی بۆ دووه‌م جاره سوپای تورکیا رێگری لە جوتیاران و خاوه‌ن باخ و ره‌زه‌كان ده‌كەن، كه نه‌چنە سەر باخەکانیان، ئه‌مه له كاتێكدایه حكومه‌تى هه‌رێم له‌م ناوچانه به جوتیارانی راگه‌یاندبوو ئازادن بچنه سه‌ر باخه‌كانیان.
دوایین رێگریكردنى ئه‌م چه‌كدارانه له جوتیارانى گوندى به‌لاڤه بووه له سنوورى ناحیه‌ى دێره‌لووك، پێشتریش جوتیارانى گوندەکانی سەرێ و گوھەرزێ رێگه‌یان پێنه‌درابوو بۆ کۆکردنەوەی بەرھەمە کشتوکاڵییەکانیان بچنە سەر زەوی و باخەکانیان.
كامه‌ران مه‌لا عوسمان، رێكخه‌رى تیمى رێکخراوى CPTـى ئەمەریکى (كه چاودێری ناوچه سنووره‌یه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن) به 964ـى رایگەیاند، هه‌رچه‌نده پێشتر حكومه‌تى هه‌رێم له‌و شوێنانه خه‌ڵكه‌كه‌ى ئاگادار كردبووه كه ئازادن بچنه سه‌ر ره‌ز و باخه‌كانیان به‌ڵام سوپاى توریكا رێگرى لێكردوون.
وتیشی “چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر 46 هاوڵاتى گوندى گوهه‌رزێ كه موختارى گونده‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ دابوو له‌لایه‌ن چه‌كدارانى توركیاوه بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك حجز كران و رێگه‌یان پێنه‌درا بچنه گوهه‌رزێی كۆن كه ره‌ز و باخه‌كانیان لێیه”.
ماوەی چەند هەفتەیەکە ئەم بارودۆخە له ناوچانه‌ى سنوورى قه‌زاى ئامێدی سه‌ر به پارێزگاى دهۆك دروست بووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌م گوندانه وه‌رزى چینینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیانه.