نرخی نەوت جێگیرە
بەرزبووەتەوە
نرخی نەوت نزیک بووەتەوە لە 68 دۆلار
964+
توانا نەقی
هەفتەی رابردوودا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کرد، بەڵام ئەمڕۆ رووی لە بەرزبوونەوە کردووەتەوە و بەرەو 70 دۆلار هەنگاو دەنێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 25.8.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 67 دۆلار و 78 سەنت دیاری کراوە و بەروارد بەدوو رۆژی رابردوو نرخەکەی 0.5٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساسیش بە 63 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی 0.09٪ بەرزبووەتەوە.
لە ماوەکانی رابردوو و دوای کۆبوونەوەکانی سەرۆکانی ئەمریکا و روسیا و ئۆکراین نرخی نەوت رووی لەدابەزین کرد، بەڵام ئەو دابەزینە زۆری نەخایاند و جارێکی تر رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە.