بەڕێوەبەرێک بە 25 مۆری ساختە دەستگیرکرا
964+
فەهمی نەبی
بەڕێوەبەری ژمێریای یەکێک لە شارەوانییەکانی ئەنبار بە 25 مۆری ساختە دەستگیرکرا.
دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی عێراق، هەواڵی دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری ژمێریاری یەکێک لەشارەوانییەکانی پارێزگای ئەنباری بڵاوکردوەتەوە کە 25 مۆری ساختە بەدەستیەوە گیراوە.
ئەو کەسەی بە 25 مۆرەوە دەستگیرکراوە، بەڕێوەبەری ژمێریارییە لەشارەوانی ئەلوەفا لەپارێزگای ئەنبار.
تیمێکی دەستەی دەسپاکی عێراقی لەناکاو چوونەتە شارەوانییەکە و دەبینن 25 مۆری ساختە لای ئەو بەڕێوەبەرەیە.
ئەو مۆرانە، پسوولەی فرۆشگاکانی پێ ساختەکراوە، ئەو پسولانە بەناوی مارکێت و شوێنە بازرگانییەکان بۆ کڕینی کەلوپەل بووە.
لە هەواڵەکەی دەستەی دەسپاکی هاتووە، ئەو بەڕێوەبەرە بەپێی مادەکانی 289 و 298 دەستگیرکراوە.
ناحیەی وەفا، بەدووری 35 کیلۆمەتر دوور لەسەنتەری شاری رومادی قەزای ناوەندی پارێزگای ئەنبار.
پێداچوونەوەی: فەرمان سادق