فۆتۆگرافه‌ر و شێوه‌كاره‌كه‌ش بوون به هاوڕێ
دیمه‌نێكی ئاگره‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن شێوه‌كارێكه‌وه كراوه‌ته تابلۆ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شێوه‌كارێكی كورد، یه‌كێك له دیمه‌نه فۆتۆییه‌كانى ئاگره‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى وه‌كوه تابلۆ نه‌خشاندووه و خاوه‌نى فۆتۆكه‌ش ده‌ڵێت، پێشتر شێوه‌كاره‌كه‌ى نه‌ناسیوه، به‌ڵام به‌م بۆنه‌یه‌وه یه‌كتریان ناسی.
شێوه‌كاره‌كه، ناوى كامه‌ران قه‌ره‌داغى، ده‌رچووى په‌یمانگاى هونه‌ر جوانه‌كانى سلێمانى و خاوه‌ن بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسه له په‌روه‌رده‌ى هونه‌رى له زانكۆى سلێمانى و به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌له‌رى دڵخوازه، تابلۆكه‌ى له‌ژێرناوى ” سروشتی سوتاوی کوردستانەکەم” به ماده‌ى ئەکریلک لەسەر کانڤاس، به پێوانه‌ى 80 سانتیمه‌تر بۆ 100 سانتیمه‌ر كێشاوه و له فه‌یسبووكه‌كه‌شی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، كه ئیلهامى تابلۆكه‌ى له فۆتۆیه‌كی فۆتۆگرافه‌ر هۆگر ئه‌حمه‌د وه‌رگرتووه.
هۆگر ئه‌حمه‌د، فۆتۆگرافه‌ره‌كه‌یه، به 964ـى وت، سه‌رەتا نه‌یزانیوه كه یه‌كێك له فۆتۆكانى ئاگرى هه‌ڵه‌بجه‌ى كراوه‌ته تابلۆى شێوه‌كارى، دواتر له‌رێگه‌ى تاگكردنییه‌وه له فه‌یسبووك پێی زانیوه.
وتیشی “كاك كامه‌ران په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووم و فۆتۆكه‌ى زۆر پێ جوان بووه بۆیه كردوویه‌تى به تابلۆ”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كاره فۆتۆیه‌كانم به‌لاى ئه‌م شێوه‌كاره‌وه جێی سه‌رنج بوو، به‌ڵێنی پێداوه كه زیاتر كار له‌سه‌ر كاره‌كانى بكات.
هۆگر ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى تابلۆی شێوه‌كاره‌كه و فۆتۆكه‌ى خۆى، نووسیویه‌تى “هەندێكجار وێنەكان بێئەوەی قسەبكەن فرمیسك دەڕێژن ئەو پەیامە دەگەیەنێت كە نیشتیمانەكەت دەسوتێت … خودایە گیان نیشتیمانم پارێزیت”.
رۆژی 17.8.2025 ئاگرێکی گەورە لە نزیک ناوچەی کۆکۆیی لە سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دروستبووه، سەرەتا لە سنووری گوندی مۆردین بوو، بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەکە و هەبوونی مەترسی مین، فراوانتر بوو بەرەو گوندەکانی چنار، نەیجەڵە، دەرەناوێ و چەند گوندێکی دیکە، بڵاوبووه‌وه.
ئاگرەکە، جگە لە زیانی ماددی و سووتانی سەدان دۆنم پوش و پاوان و دارستان، زیانی گیانیشی لێکەوتووەتەوە و بەهۆیەوە ژینگەدۆستێک بەناوی ئارى موختار و کارمەندێکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بەناوی محەمەد شێخ حەیدەر لەو پێناوەدا گیانیان بەخت کردووە و هه‌ڵه‌بجه‌ش به فه‌رمى بۆ گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌م دوو كه‌سه‌ى ماته‌مینى راگه‌یاند.