لە زبڵ و خاشاک

هەڵمەتێكی پاككردنەوە لە پێنجوێن و سەیدسادق دەستیپێكرد

964+

محەمەد فاتیح

هەڵمەتەكانی پاككردنەوە لە هەرێمی كوردستان بەردەوامن و ئەمجارە هەڵمەتێكی بەرفراوان لە پێنجوێن ئەنجامدرا و جووتسایدی سەراوی سوبحان ئاغاش پاككرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی، بڵاویكردەوە، بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ژینگەپارێزان، هەڵمەتێکی پاککردنەوە و هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاکیان لە چەند ناوچەیەکی قەزای پێنجوێن ئەنجامدا.

“هەڵمەتەکە به بەکارهێنانی ژمارەیەک ئامێری تایبەتمەند ئەنجامدراوە و ناوچەکانى (بەرباخ ـ حەسەن ئاوا ـ دووڕیانی نزارەـ قەسابخانەکە  و  رێگای پێنجوێن – گەرمک) پاککرانەوە”، بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانى سلێمانى وا دەڵێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ژینگەپارێزان هەڵمەتێکی دیكەی پاککردنەوە و هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاکیان لە جووتسایدی سەراوی سوبحان ئاغا کە دەکەوێتە سەیدسادق،ئەنجامدا.

رۆژانە سێ‌ جار شەقام و شوێنە گشتیيەکانى سلێمانی پاکدە...

رۆژانە سێ‌ جار شەقام و شوێنە گشتیيەکانى سلێمانی پاکدەكرێنەوە