هەولێر پاكدەکرێتەوە
+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
دوای بارانبارینەكەی هەولێر، ئەمڕۆ شارەوانی دەستی بە پاکكردنەوەی شەقامەكانی شارەكە كرد.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی، “دوای بارانبارین و لافاوەكەی شەوی رابردوو كە بووە هۆی پیسبوون و بڵاوبوونەوەی خاشاك لە شەقامەكانی هەولێر، ئەمڕۆ دەستكرا بە پاككردنەوەی شەقامەكان”.
دوای بارانبارینی دوو رۆژی رابردووی شاری هەولێر، لە چەند شوێنێک لە شەقامەکان قوڕ و لیتە کۆبووبووەوە، بۆیە ئەمڕۆ دوای راوەستانی باران، تیمەکان هەڵمەتی پڕۆسەی پاککردنەوەی قووڕ و لیتە و زبڵ و خاشاکی سەر شەقامە گشتی و سەرەکیەکانیان ئەنجامدرا”، پارێزگاری هەولێر وای نوسیوە.
بە تەنیا لە ماوەی دوێنێ هەینی، رێژەی بارانبارین لە ناوەندی شاری سلێمانی ٢١ ملیم بووە، لە هەولێر ١٨.٨ ملیم، لە دهۆک ١٢ ملیم، هەڵەبجە ٦.٨ ملیم و کەرکوک ٤٠.٥ ملیم بووە، بەگوێرەی کەشناسی هەرێمی کوردستان