9 كۆمێنت

“سان” لە عەدەسەی چاوی تۆبەی كردووە نەك گۆرانیوتن

964+

ژووری هەواڵ

خانمە گۆرانیبێژ سان میوانی ئەمجارەی بەرنامەی 9 كۆمێنت رایگەیاند، نەیوتووە لە گۆرانیوتن تۆبەی كردووە، بەڵكو لە دانانی عەدەسەی چاو تۆبەی كردووە، هیچی كۆمێنتیشی بۆ جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی نییە.

چاوان بە پرسیارەكانی سان ئیحراج دەكات و لێی دەپرسێ بۆچی لە هاوسەرەكەت جیابوویەوە، ئەویش دەڵێت: نۆ كۆمێنت.

سان گۆرانییەكی ئەم دواییەی پێشكەشی دڵشكاوانی دنیا كرد و راگەیاند، خۆی دڵی شكاوە، بەڵام ئێستا چاكبووەتەوە.

ئەو خانمە گۆرانیبێژە دەڵێت، دڵێكی میهرەبانی هەیە و خۆی گەردەنی خەڵك ئازاد دەكات و بە دەگمەن ئازاری كەسێكی داوە، هەرچەندە خۆی دەڵێت، “ئازار گەیشتووەتە رۆحم”.

"ئەگەر تەمەن بگەڕێتەوە كاسبی دەكەم و ناچمە پەیمانگەی هونەرە جوانەكان"