حەزی لە كوردستانە
بەیان عوسمان “وەنەوشە”: ئامادەم بەشداریی درامای گەردەلوول 4 بكەم
964+
دیلان محەمەدجەزا
هونەرمەندی بواری دراما و فیلم بەیان عوسمان رایگەیاند، بەم زووانە لە كاری هونەری دەردەكەوێتەوە و ئامادەییشی هەیە بەشداریی درامای گەردەلوول بەشی چوار بكات.
بەیان عوسمان كە لە كوردستان بە كاراكتەری “وەنەوشە” ناسراوە، ئەمڕۆ دووشەممە 18.8.2025 بۆ 964 قسەی كرد و ئاشكرای كرد، كاری نوێی بەدەستەوەیە و رەنگە بەشداریی فیلم و درامای نوێ بكات.
سەبارەت بە بەشداریكردن لە بەشی چوارەمی درامای گەردەلوول، وەنەوشە رایگەیاند، دەرهێنەری دراماكە “جەلیل زەنگەنە” دەزانێت، بەڵام ئەو لای خۆی ئامادەیی هەیە و هەمیشە بۆ كاری نوێ و باش ئامادەیە.
وەنەوشە لە نێوان كوردستان و ئەوروپا هاتوچۆیەتی، بەڵام دەڵێت، حەزی لە كوردستانە، بۆیە زوو زوو دەگەڕێتەوە كوردستان.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا