راوێژکارێكی سودانی:

مانگی داهاتوو ئەرکی هاوپەیمانان لە بەغدا و عەین ئەسەد کۆتایی دێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ده‌ڵێت، ئەرکی نێردەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بەغداد و بنکەی عەین ئەسەد لە مانگی ئەیلولى ئه‌مساڵ کۆتایی دێت و حکومەتیش پابەندە بە کارنامە حکومییەکەیەوە لە رێگەی بنیادنانی هێزە چەکدارەکان و کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانان.

حوسێن عەلاوی، راوێژكاره‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زيران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، حکومەتی عێراق پابەندە بە کارنامە حکومییەکەیەوە لە ڕێگەی بنیادنانی هێزە چەکدارەکان و کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و گواستنەوەی پەیوەندییە ئەمنییەکان لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ پەیوەندیی بەرگریی دولایەنەی سەقامگیر.

ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی گەیشتە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان بەپێی ماوەیەکی کاتیی دیاریکراو لە ساڵانی 2025 و 2026.

عەلاوی باسی لەوەشكرد، ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بارەگای شاندەکە لە بەغدا و بنکەی عەین ئەسەد، لە ئەیلولی ئه‌مساڵ کۆتایی پێدەهێنێت، قۆناغی نوێی هاریکاریی ئەمنی لە بواری راوێژکاریی و بنیادنانی تواناکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، دەستپێدەکات.

به‌قسه‌ى ئه‌م راوێژكاره‌، ئەمە دیدگای حکومەتە لە دروستکردنی پەیوەندییەکی بەردەوام کە هەمو بوارەکان بگرێتەوە. هەروەها قۆناغی کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق.

سیستمی بەرگریی بنكەی عەین ئەسەد لە عێراق كارا كرا

سیستمی بەرگریی بنكەی عەین ئەسەد لە عێراق كارا كرا

سیستمی بەرگری ئەمریکا لە عەین ئەسەد ژمارەیەک موشەکی خس...

سیستمی بەرگری ئەمریکا لە عەین ئەسەد ژمارەیەک موشەکی خستە خوارەوە