باری کەش و هەوا لە هەرێمی کوردستان. گرافیک:964+
حاجى ئۆمەران فێنکترینە
کەشەکە بەرەو فێنکى دەڕوات؛ پلەکانى گەرما دادەبەزن
964+
وریا فەتاح
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، خەریکە وردە وردە گەرما بەهێزەکە تێکدەشکێ و پلەکانى گەرما یەک بۆ دوو پلەى تریش دادەبەزن.
ئەمڕۆ شەممە 16.8.2025، کەشناسى هەرێم پێشبینى کردووە پلەکانى گەرما 1 تا 2 پلەى سیلیزى داببەزن.
حاجى ئۆمەران فێنکترین ناوچەى کوردستانە و پلەکانى گەرما لەخوار 30 پلەى سیلیزییە، گەرمیانیش بە 46 پلەى سیلیزى گەرمترینە.
لەبارەى کەشى سبەینێ یەکشەممەش، بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرماش نزیکن لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی