بازاڕی هەولێر
خەڵک روویان لە کڕینی زیوو کردووە و لە زێڕ زۆر هەرزانترە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لەوەتەی زێڕ گران بووە، زیوویش نرخی گران بووە و خواستیشی زۆر لەسەرە لەلایەن هاوڵاتییانەوە، هەرچەندە زیوویش لە چاو جاران چوار هێندە گران بووە و خەڵکێکی زۆریش کڕیویانە بە مەبەستی ئەوەی قازانجی لێ بكەن.
هەکار عومەر، زیووفرۆشە لە بازاڕی گەورەی هەولێر و بە 964ی وت، “رۆژانێک ئۆنسەی زیو 12 دۆلار بوو ئێستا 38 دۆلارە، ئەمەش بەرانبەر بە زێڕ واتا یەک بە چوار بەرزبووەتەوە، خەڵک زیاتر روو لە زیوو دەکەن، چونكە هەرزانترە”.
باسی لەوەش کرد، ” بۆی هەیە لە داهاتوودا زیوو ببێتە جێگرەوەی زێڕ، نرخیشی رۆژانە لە بەرزبوونەوەدایە”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا