عه‌دنان درجال هه‌ڕه‌شه ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
به‌هۆی سووربوونی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بۆ گۆڕینی خولی عێراق بۆ سیستمی پیشه‌گه‌ری، ناكۆكیی كه‌وتووه‌ته نێوان فیدراسیۆنه‌كه، عه‌دنان درجالی سه‌رۆكی فیدراسیۆنهكهش هه‌ڕه‌شه له‌و كه‌سانه ده‌كات كه ناوی بزڕێنن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عه‌دنان درجال به‌رنامه‌ی وایه به هاوكاری و سه‌رپه‌رشتیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، خولی نایابی عێراق بكاته خولێكی پیشه‌گه‌ری، به‌ڵام ئه‌و كاره هه‌ر له ناو فیدراسیۆنه‌كه به‌رهه‌ڵستیی بۆ په‌یدا بووه.
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی 964، عه‌لی جه‌بار جێگری سه‌رۆكی فیدراسیۆنه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و پلانه‌دا نییه و ده‌یه‌وێت له‌م قۆناغه‌دا خوله‌كه هه‌روه‌ك خۆی بمێنێته‌وه.
گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق له رۆژانی رابردوو له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی تۆڕی 964 ئاشكرای كرد، رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی ئیسپانیا ده‌كرێت و فیدراسیۆنی عێراق بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ ده‌داته فیدراسیۆنی ئیسپانیا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌رنامه و كاری بهپیشهگهربوونی خولی عێراق سه‌رپه‌رشتیی بكه‌ن.
عه‌دنان درجال سه‌رۆكی فیدراسیۆنی عێراق سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م گۆڕانكارییه، دوێنێ سێشه‌ممه‌ش له به‌غدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووس كۆبووه‌وه و باسی له پلانی خۆیان كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بوونی بیروڕای جیاواز له ناو فیدراسیۆنه‌كه‌ی، كارێكی ئاسایی و دروسته.
هاوكات درجال به جۆرێك له هه‌ڕه‌شه‌وه باسی ئه‌وه‌ی كرد، هه‌ر كه‌سێك و میدیاكارێك ناوی خۆی و فیدراسیۆنه‌كه‌ی بزڕێنێته و هه‌وڵی ناشیرینكردنیان بدات، سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن و به‌ره‌وڕووی یاسای ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، میدیاكاران ده‌توانن به به‌ڵگه و پیشه‌ییانه ره‌خنه‌یان لێ بگرن و كه‌موكوڕییه‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو.
خولی تۆپی پێی عێراق به به‌شداریی 20 یانه به دوو قۆناغ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له كۆتایی وه‌رزدا دوو یانه بۆ پله یه‌ك داده‌به‌زن و دوو یانه‌ش له پله یه‌كه‌وه سه‌رده‌كه‌ون.