"خەمخۆرمان نییە"

دانیشتووانی گەڕەکی شۆراوی کەرکوک بەم چلەی هاوینە ئاویان نییە و هاواریان لێ هەڵساوە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

دانیشتووانی گەڕەکی شۆراوـی کەرکوک بەم چلەی هاوینە و لە گەرمای 50 پلەدا ئاویان نییە، بۆیە هاواریان لێ هەڵسا و هاتنەسەر جادە.

بەختیار حەسەن یەکێک لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە بە دڵێکی پڕەوە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “کێشەی ئاومان هەیە، کێشەی کارەبا و نەبوونی خزمەتگوزاریمان هەیە، خەمخۆرمان نییە، پێشتر عەباس ناوێکمان هەبوو، هەموو شۆراوی ئاو دەدات بێ ئەوەی غەتاس و ماتۆڕ هەڵبکەین، ئێستا ماتۆڕیش هەڵدەکەین ئاو نایە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئەو کاتەی کێشەکەیان بۆ چارەسەر نەکرێ، رێگا بەرنادەن و ناچنەوە ماڵەوە.
حسێن ستاریش یەکێکی ترە لە دانیشتووانی گەڕەکی شۆراو، ئەو دەڵێت، لە دوای جەژنی قوربانەوە کێشەی ئاومان بۆ دروست بووە پێمان دەڵێن کۆڵانەکەتان بەرزە بۆیە ئاو ناگات پێتان، دوو رۆژ چاکی دەکەن و دواتر وەک خۆی لێ دێتەوە”.

دەشڵێت، رۆژانە کرێکاری دەکات و ناچاریشە بە تانکەر ئاو بكڕێ و تا ئێستا بایی 80 هەزار دینار ئاوی کڕیوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

کارمەندانی خزمەتگوزاری نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی ن...

کارمەندانی خزمەتگوزاری نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی نەسڕ لە کەرکوک گردبوونەوە