نرخەكەشی فڕیوە

فریای ئۆتۆمبێلی چینی بكەون بەر ناكەوێت

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

دوای ئەوەی لایەنی عێراقی، بەفەرمی داوای لە دەروازە سنووريیەكان كردووە، هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتای چینی قەدەغە بكرێت، لە هەرێمی كوردستان خواست لەسەر ئەم ئۆتۆمبێلانە بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و نرخەكەشی گران بووە.

مەحمود جەمال، كە هاوڵاتییەكی شاری هەولێرە و پێشانگای فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی چینی هەیە، لە رێگای 964وە روونكردنەوەی دا، كە تائێستاش ئەو بڕیارە نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و هەر ئەمڕۆ بەدەیان ئۆتۆمبێلی چینیيان داخڵی كوردستان كردووە.

“بە هۆی ئەو بڕیارەوە، هەر ئۆتۆمبێلێكی چینی 200 بۆ 300 دۆلار چووەتە سەر نرخەكەی و خواستێكی زۆریشی لەسەرە، بە جۆرێک لە ماوەی چوار سەعات زیاتر لە 20 ئۆتۆمبێليان فرۆشتووە، لە ترسی ئەوەی گرانتر نەبێت”.

پێداچوونەوە: محەمەد فاتیح

دەروازەكانی عێراق وردبینی لەو ئۆتۆمبێلانە دەكەن كە لە ...

دەروازەكانی عێراق وردبینی لەو ئۆتۆمبێلانە دەكەن كە لە هەرێمەوە داخڵ دەبن