کونسوڵى نوێى ئەمریکا و سەرۆکى هەرێم کۆبوونەوە
باس لە پێکهینانى حکومەت کراوە
کونسوڵى نوێى ئەمریکا بە سەرۆکى هەرێم ناسێندرا
964+
وریا فەتاح
کونسوڵخانەى ئەمریکا لە هەولێر بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا، ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا، خاتوو گوێندلن گرین،ی بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناساند.
بەپێى راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر هاوبەشیی بەهێز و درێژخایەنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە بەتایبەت.
پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێم بە زوترین کات، بەشێکى دیکە بووە بە گفتوگۆکانى کۆبوونەوەکە.