پاڵەوانەکان قسە دەکەن

چیرۆكی وه‌رزشوانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان به‌ قوتابیان ئاشنا ده‌كرێت

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
چەند سیمینارێک لە قوتابخانەکانی سلێمانی بە مەبەستی ئاشناکردنی قوتابیان بە وەرزش ئەنجام دەدرێت، تێیدا چەندین چیرۆکی سەرکەوتنی وه‌رزشوانان دەگێڕدرێنەوە.
کاروان شێخ زیرەک بەڕێوەبەری وەرزشی سلێمانی بە تۆڕی 964 ی راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی بە ھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، زنجیرە سیمینارێکی وەرزشی و رۆشنبیری وەرزشی لە ناو قوتابخانەکاندا پێشكه‌ش ده‌كرێن، بە مەبەستی گەیاندنی سوود و لایەنە باشەکانی وەرزش و ھاندانی قوتابیان بۆ ئەنجامدانی وەرزش.
وتیشی  “لە پڕۆژەکەدا پاڵەوانێکی وەرزشی ئەزموونی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە، کە چۆن سەرکەوتنی بەدەستھێناوە و بووەتە پاڵەوان لە ئاستی کوردستان و عێراقدا”.
“به‌ دوای سپۆنسەرێکدا دەگەڕێین، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە بتوانین کەلوپەلی وەرزشی بۆ قوتابخانەکان دابین بکەن”  كاروان شێخ زیره‌ك وای وت.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، ئەو سیمینارانە له‌ قوتابخانه‌كانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی بەردەوام دەبن.