"دوا وادەیە و درێژ ناکرێتەوە"

تا 20ـی مانگ ناوی منداڵەکانتان لە باخچە و قوتابخانە حکومییەکان تۆمار بکەن

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتی پەروەردە داوا لە دایک و باوک و بەخێوکارانی قوتابیان دەکات، تا 20ـی ئەم مانگە، ناوی منداڵەکانیان لە باخچە و قوتابخانەکان تۆمار بکەن، چونکە ئەوە دوا وادەیە و ئیدی درێژناکرێتەوە.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “رۆژی چوارشەممە 20.8.2025 دوا وادەیە بۆ تۆماری منداڵەکەت لە باخچە و قوتابخانە حکومییەکان”.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەو وادەیە تۆمارکردن درێژ ناکرێتەوە، چونکە ناوەندەکانی خوێندن کار لە سەر رێکخستنەوەی میلاکی مامۆستایان و تۆمارکردنی قوتابیان لە سیستمی ئی – پەروەردە دەکەن و هۆبەکانی خوێندن جیا دەکەنەوە.

هەر بەپێی ئاگادارییەکە، ئەو قوتابیانەی ناویان تۆمارکردووە لەو ناوەندانەی خوێندن کە بەشێوازی تیروپشک کاردەکەن لە وەرگرتنی قوتابیان، پاش ئەنجامدانی تیروپشک، ئەگەر وەرنەگیران، مافیان هەیە لە قوتابخانەی سنووری جوگرافی خۆیان،  دوای 20.8.2025 ناویان تۆمار بکەن.

داوا دەکرێت هەڵبوەشێندرێتەوە؛ نووسراوێکى وەزارەتى پە...

داوا دەکرێت هەڵبوەشێندرێتەوە؛ نووسراوێکى وەزارەتى پەروەردە ناڕەزایەتى لێدەکەوێتەوە

"پەروەردەکردنی منداڵ لەلایەن خزمەتگوزارەوە کێشەی کۆمەڵایەتی دروست دەکات"