"عێراق پڕ كێشه‌یه‌ و یه‌خه‌ى مه‌خمورى گرتووه‌"

موراد قەرەیلان: ناچارمان بكه‌ن گەریلا دەنێرینە کامپی مەخمور

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

موراد قەرەیلان پلارێك له‌ حكومه‌تى عێراقی ده‌دات كه‌ ئاخۆ تاوه‌كو ئێستا توانیویه‌تى هەموو کێشەکانی خۆی چارەسەر بكات، کە ئێستا مەخمورى وەک کێشەیەک هێشتووه‌ته‌وه‌، ده‌شڵێت، ئەوەی ئێستا عێراق دەیکات نەنگییەکی گەورەیە و ئەگەر فشارەکانی سەر کامپی مەخمور بەردەوام بێت، ئەوا ناچارن بە ناردنی گەریلا دەستێوەردان بکەن.

موراد قەرەیلان، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ستێرک تیڤی (نزیك له‌ په‌كه‌كه‌) ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، گەلەکەمان لە مەخموور قارەمانانە لە دژی داعش بەرخۆدانیان کرد و شەهیدییان دا، لە کاتی هێرشەکاندا، دەوڵەتی عێراق لەوێ نەبوو، هەموو کەس هەڵهاتن تەنیا خەڵکی مەخمور مانەوە، ئەوانەی کە ئەوکاتە لەوێ رایانکرد، ئێستا هاتوون و دەیانەوێت بە فشار و رێگەی جیاواز و بە شێوازێکی ناڕەوا لەوێ ببنە سەروەر.

وتیشی “گەلەکەمان هەر لە سەرەتاوە لەبەر ئەوەی سەریان بۆ فشارەکانی تورکیا دانەنەواند و هێرشی چەتەکانیان قبوڵ نەبوو، ئامادە نەبوون ببنە سەربازی ئەوان، بوون بە پەنابەر، داخۆ مرۆڤ دەتوانێت لە کەسانێک نزیک بێتەوە کە مامەڵە لەگەڵ ئەم مێژووەدا نەکەن؟ ئایا دەوڵەتی عێراق هەموو کێشەکانی چارەسەر کردووە و ئێستا تەنها کێشەی مەخمور ماوەتەوە؟ ئەوەی ئەوان دەیکەن شەرمەزارییەکی گەورە و  نەنگییە”.

روونیشیكرده‌وه‌، دەوڵەتی عێراق کێشەی زۆرە، وڵاتانی دراوسێ دەیانەوێت کۆنتڕۆڵیان بکەن و هەژموونی خۆیانیان بەسەردا بسەپێنن، ئەوان شەرم ناکەن بەو ژمارە زۆرەی سەربازەوە گەمارۆی  دەورووبەری مەخمور دەدەن؟

ده‌شڵێت “گەمارۆی کەمپەکەتان داوە، بە بێ مۆڵەت نەخۆش نانێرن بۆ چارەسەرکردن، رێگەیان پێنادەن پێداویستییەکانیان دابین بکەن، لە سەروو هەموو ئەمانەشەوە دەڵێن کەمپەکە تەلبەند دەکەین. دەیانەوێت بیکەن بە ئۆردوگایەکی سەربازی، بڕیارە خەڵکی بە ئیرادە و بەشکۆی مەخمور بەدیل بگرن؟ “.

دووپاتیده‌كاته‌وه‌، ئەگەر ئەو دۆخە لە دژی گەلەکەمان لە کەمپەکە بەردەوام بێت، ئەوا ناچار دەبن دەستوەردان بکەن و جارێکی تر گەریلا بنێرینەوە کەمپەکە.

پەیامى ئۆجەلان بۆ ئاوارەکانی کەمپی مەخمور: دەگەڕێنەوە ...

پەیامى ئۆجەلان بۆ ئاوارەکانی کەمپی مەخمور: دەگەڕێنەوە زێدی خۆتان

"سەربازانی عێراق نیازی تەلبەندکردنی کەمپی مەخموریان هەیە"

کەمپی مەخمور؛ عێراق دابەشکردنی خۆراکی راگرتووە و ناسن...

کەمپی مەخمور؛ عێراق دابەشکردنی خۆراکی راگرتووە و ناسنامە دروست ناکات