ئەو دەرۆزەکەرانەی دەستگیرکراون - وێنە: پۆلیسی سلێمانی
قسەی پۆلیسی سلێمانییە
حەوت دەرۆزەکەر دەستگیرکران کە لەسەر رێگا دەوەستان
ئەحمەد مستەفا
لە دەروازەی سلێمانی و رێگەی چوون لە عەربەتەوە بۆ سەنتەری سلێمانی، حەوت دەرۆزەکەر دەستگیرکران، پۆلیس سلێمانی دەڵێ، هەڵمەتی دەستگیركردنی دەرۆزەكەران بەردەوام دەبێ.
وەک ئەوەی پۆلیس باسی کردووە، لە هەڵمەتێكی هێزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەمەبەستی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كاری دەرۆزەكردن دەكەن لە ناوشار و دەرەوەی شاری سلێمانی، توانراوە حەوت کەسیان دەستگیر بکرێن.
ئەو کەسانە دەرۆزەكەر بوون لەسەر رێگەی عەربەت بۆ سلێمانی و پۆلیس دەڵێ، لەسەر ئەو رێگایە دەوەستان.
لەو راگەیەندراوەی پۆلیسی سلێمانی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.8.2025 بڵاویکردووەتەوە و 964 بینیوویەتی، باسی لەوەکردوە، لە ئێستا سەرجەمیان كە ژمارەیان حەوت كەسە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراون و پەڕاوییان بۆ كراوەتەوە.
پۆلیس پارێزگاکە دەڵێ، هەڵمەتی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە كاری دەرۆزەكردن دەكەن بەردەوام دەبێت، دەرۆزەكەران دەستگیردەكرێن و رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.