نرخی نەوت زیاتر دابەزی
لە چاو چەند رۆژی رابردوو دابەزیوە
نرخی نەوت هەتاتووەتە خوار 68 دۆلار
964+
توانا نەقی
چەند رۆژێکە نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردووەتەوە و ئەمڕۆش زیاتر دابەزی و هەر بەرمیلێک لە خوار 68 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.8.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕى جیهانى نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 67 دۆلار و 34 سەنت دیاریکراوە و مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هەروەک نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساسـیش بە 64 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ماەی چەند رۆژێکی هەفتەی رابردوو بەردەوام نرخی نەوت لە 70 دۆلار دانەبەزوە و چاوڕێ دەکرا نرخەکە بەرزتر ببێتەوە.
دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە پێناسە گومرگییەكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتان هەیە، هەروەها كیشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش رۆڵی لە جوڵەی بازاڕی نەوتدا هەیە، بە تایبەتی هاوكاریی نەكردنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە، كە ناسەقامگیری لە ناوچەكەدا دروست دەكات و مەترسی لەسەر رێڕەوە ئاوییەكانیش بۆ گواستنەوەی سووتەمەنی هەیە.