لە ئەلیاسەفڕە

بوومەلەرزەیەکی کورت مەودا کانییەکی پێنجوێنی بوژاندووەتەوە

کامیار کەمال – پێنجوێن

وشکەساڵی زەبری گەیاندووە بە کانی و ئاوی پێنجوێن و بەشێکی زۆریان وشک بوون، بەڵام بومەلەرزەیەکی کورت مەودا بوە بە بەرەکەت بۆ کانییەک و ئاوەکەی بوژاوەتەوە.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 4.8.2025، کاتژمێر 4:00 بە پلەیەکی کەم بوومەلەرزەکە روویداوە، ئەو ناوچەیەی کانییەکەی لێیە، پێی دەڵین، ئەلیاسەفڕە.

کاروان عەتیە، دانیشتووی گەڕەکی ئەلیاسەفڕەیە ئەو بە 964ی راگەیاند، بۆ ئاوی ماڵەوەیان سوود لە کانییەک وەردەگرن لە گەڕەکەکەیان و لە ماوەی پێشوودا وشکی کردووە، بەڵام بەهۆی بومەلەرزەیەکەوە ئاوەکە دووبارە ژیاوەتەوە.

بە گوێرەی گێرانەوەکان بێت، سازگار و ساردی ئاوەکە هۆکار بووە بۆ ئەوەی بۆ زۆر کاری کشتوکاڵی سوودی لێ ببینن.

ئەو وتی، لە ئێستادا کانییەکە ئاوێکی ساردی هەیە و زیاتر لە 10 ماڵی گەڕەکەکە بەکاری دەهێنن، وەک ئەوەی کاروان باسی کرد، کانییەکە ناوی کانی مارانە و تەمەنی زیاتر لە 100 ساڵە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا