"ئەمڕۆ یان سبەی نەوتی هەرێم وەردەگرین"

وەزیرى نەوتی عێراق رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئاشكرا كرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وەزیرى نەوتى عێراق رێكگه‌وتنى له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ى نه‌وته‌وه‌ رایگەیاند، كه‌ ماوه‌كه‌ى یه‌ك ساڵه‌ ده‌شڵێت “ئه‌مڕۆ یان سبه‌ى نه‌وته‌كه‌ وه‌رده‌گریم”.

حەیان عەبدولغەنى، وەزیرى نەوتى عێراق، كه‌ ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێك له‌ كه‌ركووك بوو له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی ئاشكراى كرد، لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێككەوتوون بۆ وەرگرتن و هەناردەكردنەوەی نەوت، وتیشی  “رێككەوتنەكە بۆ ماوەی یەك ساڵە و ئەمڕۆ یان سبەی هەناردەی نەوت دەسپێدەكاتەوە”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد،  لە ئێستادا رۆژانە 130 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمى کوردستان بەرهەمى دێت و رێککەوتون 80 هەزار بەرمیل نەوت وەربگرن و لە رێگەى کۆمپانیاى سۆمۆوە هەناردەى بکەن.

بەگوێرەی ئه‌و رێككەوتنەى وه‌زیرى نه‌وت باسیكرد، 50 هەزار بەرمیل نەوتی ناوخۆ بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی ناوخۆی هەرێم دەبێت.

پێشتر و بەگوێرەی كۆتا رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، پێویستە رۆژانە حكومەتی هەرێم 230  هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەى کۆمپانیاى سۆمۆوە هەناردە بکات، بەڵام بەهۆى هێرشە درۆنییەکانەوە بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان، هەرێم رایگەیاندوە كە ناتوانێت ئەو بڕە رادەست بکات.

وەزیرى نەوتى عێراق: دوو لیژنە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی...

وەزیرى نەوتى عێراق: دوو لیژنە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دروستکراون

بۆچى هەرێم کەمتر لە 50 ملیار دینار داهاتى نانەوتى بۆ بەغ...

بۆچى هەرێم کەمتر لە 50 ملیار دینار داهاتى نانەوتى بۆ بەغدا ناردووە؟