"نزیکەی 300 گەنج بێ ئیش و کارن"

دانیشتووانی گوندی کەورگۆسک دژی دانەمەزراندن گردبوونەوە و رێگایان گرت

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

بەشێک لە دانیشتووانی گوندی كەورگۆسكـی سەربە پارێزگای هەولێر دژی دانەمەزراندی رۆلەکانیان لە پڕۆژەکانی سنوورەکە گردبوونەوە و رێگای سەرەكی نێوان خەبات – كەورگۆسك و ئیفرازیان داخست.

دیار عەلی یەكێک لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە بەدڵێکی پڕەوە قسەی بۆ مایکی 964 کرد و وتی، “وەکوو گەنجێک داوای دامەزراندن دەکەین و من خۆم دەرچووی کۆلێژی ئاداب بەشی ئینگلیزیم، تائێستا دانەمەزراوم، ئەوەش ناکەن با لە یەکێک لەو کارگانە وەک کرێکار وەرمگرن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، 250 بۆ 300 گەنجی گوندی کەورگۆسک بێ ئیش و کارن، لە وەزعێکی خراپدا دەژین، بۆیە ناچارن دەنگ هەڵبڕن و بێنەسەر جادە.

سەبارەت بەو بابەتە 964 پەیوەندیکرد بە ئیسماعیل ئەرگوشی بەڕێوبەری جێبەجێکاری پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی خێرای هەولێر کە سەربە هێمن گروپە، ئەو وتی، “ئەم پڕۆژەیە تا ئێستا حكومەت لێی وەرنەگرتووین و موڵکی گشتییە و پەیوەندی بە ئاسایشی نیشتمانییەوە هەیە، نابێ بكەوێتە دەست كەسانێك كە ئەزموونیان نییە، هەموو ئەو كەسانەی لە پڕۆژەکە كاردەكەن کەسانی شارەزا و پسپۆڕن”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

داواى هەلیکار لەو کۆمپانیایە دەکەن کە لە ناحیەکەیاندا ...

داواى هەلیکار لەو کۆمپانیایە دەکەن کە لە ناحیەکەیاندا کاردەکات

"تا هاوین کێشەی ئاوی گوندی کەورگۆسک چارەسەر دەبێت"