هونەرمەند حەمەهاشم و پۆستەری پڕۆژە هونەرییەکە... وێنە؛ 964+
هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت
چه‌ند شێوه‌كارێكی كورد به‌شدارى كۆڕبه‌ندى هونەری ON TOPـى نێوده‌وڵه‌تى له ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره چه‌ند شێوه‌كارێكی كورد له پارچه‌كانى كوردستان به‌شدارى كۆڕبه‌ندى هونەری ON TOP كه سیمپۆزیۆمێکى نێوده‌وڵه‌تییه له شارى كرێفێڵدى ئه‌ڵمانیا بكه‌ن، یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده به‌شداربووه‌كان ده‌ڵێت، ته‌واوى به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌م كۆڕبه‌نده له پێشانگایه‌كی تایبه‌ت نمایش ده‌كرێت.
كۆڕبه‌ندى هونەری ON TOP، کاری تاکەکەسییه، هونەرمەندانی وێنەکێش و پەیکەرتاشی به ئەزموون لە رووی پیشەیی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و بە ئازادی هەریەکەیان به‌شێواز و ماتریاڵ و ئایدیاى تایبه‌تى خۆیان لەسەر بابەتەکانی خۆیان کار دەکەن.
حه‌مه هاشم، هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كار، یه‌كێكه له به‌شداربووانه به 964ـى وت، له سیمپۆزیۆمه‌كه‌دا جگه له هونه‌رمه‌ندانى ئه‌ڵمانى، رووسى، ئینگلیز، فارس و عه‌ره‌ب، چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى كوردیش، له پارچه‌كانى كوردستان به‌شدارى ده‌كه‌ن.
له رۆژى 15.8.2025 ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ی هه‌فتیه‌ك ده‌خایه‌نێت.
وتیشی ” كۆڕبه‌نده هونرهییهكه کامپێكه ئه‌زموون و کارگەیەکی هاوبەشی هونەرمەندانه كه ئایدیاى جیاواز و خاوه‌نى ستایڵى جیاوازن، کولتوری جیاواز و خوێندنی جیاواز، بیرۆكه‌ى بنەڕەتی سیمپۆزیۆمه‌كه‌ش پرۆسەی کارکردنی کراوە و کۆمەڵایەتییە، واتا هونه‌رمه‌نده‌كان له‌وێ تابلۆكانیان دروست ده‌كه‌ن و دواتر له پیشانگایه‌كى هاوبه‌شدا نمایشى ده‌كه‌ن”.
روونیشیكرده‌وه له‌و پڕۆژه نێوده‌وڵه‌تییه هونه‌ریه‌دا، هەموو بەشداربووان ئیلهام له یه‌كترى وه‌رده‌گرن له رووى ته‌كنیك و لە ئاستی بیركردنه‌وه، هه‌روه‌ها پراکتیک و ئه‌زموونه گشتییه مرۆییه‌كان.
“نمایشه‌كه بە پێى ئاراسته‌ى گۆڕانکارییە جیهانییەکان، زاراوەی “پاراستن” ى بۆ دانراوه، ئەمەش کۆمەڵێک پرسیار له‌خۆى كۆده‌كاته‌وه كه هونه‌رمه‌نده‌كان ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتى پاراستنى ژینگه‌یی و ئه‌زموونه كۆمه‌ڵایه‌تییه مرۆڤدۆستیهكانهوه” ئه‌مه‌ش قسه‌ى حه‌مه هاشمه بۆ 964.