گەنجانی خورماتوو لە گەرمای هاویندا لە ناو پڕۆژەی ئاوی قەزاکە کات بەسەر دەبەن، وێنە: ئەرشیفی 964
بەرزترین پلەی گەرما 46 پلەی سیلیزی دەبێت
کەشەکە سەقامگیرە و ئەم دوو رۆژەش گەرما ئاسایی دەبێت
964+
شۆرش قادری
ئەم دوو رۆژەش کەشەکە تاڕادەیەک سەقامگیر دەبێت و پلەکانی گەرما وەکوو خۆیان دەمێننەوە، جگە لە حاجی ئۆمەران و گەرمیان کە فێنکترین و گەرمترین شوێنی کوردستانن، لە زۆربەی شوێنەکان پلەی گەرما لە نێوان 40 بۆ 45 پلەی سیلیزیدا دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە 5.8.2025 ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرماش بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی چوارشەممەش، ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت و گەرماکەش گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و تاڕادەیەک وەک ئەمڕۆ دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 43 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی