لە بریتانیا هەوادارى زۆرە

رۆناڵدۆکەى سۆران گەڕاوەتەوە کوردستان

ئاکام غەفور- سۆران

رۆناڵدۆکەى سۆران دواى 8 ساڵ نیشتەجێبوون لە بەریتانیا، گەڕاوەتەوە کوردستان و دەڵێت: لە بەریتانیا هەوادارێکى زۆرم هەیە.

بێوار عەبدوڵا کە بە هاوشێوەکەى کریستیانۆ رۆناڵدۆ ناسراوە، قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: خەڵکى لە بەریتانیا کە دەمبینن رادەمێنن، وادەزانن کریستیانۆ رۆناڵدۆم، داواى وێنە و ڤیدیۆم لێدەکەن.

باسى لەوەشکرد کە هەوادارێکى زۆرى هەیە و کاتێک دەڕواتە شوێنێکى گشتى خەڵکى لێى کۆدەبنەوە.

هەرچەندە تا ئێستا رۆناڵدۆى نەبینیوە، بەڵام بێوار هیوادارە دەرفەتێک بڕەخسێت و لە نزیکەوە کریس ببینێت، وەکخۆى دەڵێت،”کە بینیم پێى دەڵێم من کوردم و خۆشحاڵم هاوشێوەى تۆم”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح