بەقسەی مام ئیسماعیلی کرد زەرەری نەکرد

گەنجێکی کاسبکاری هەولێر لە هەرزان و خۆشیی بە گۆشت و برنجەکەی بەناوبانگ بووە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

پێشتر کارێکی دیکەی دەکرذ، بەڵام کە ماوەیەک بێکار مایەوە مام ئیسماعیلێک لەولاوە دێت و پێشنیاری فرۆشتنی خواردنی بۆ دەکات، ئەویش بە گومانەوە دەستپێدەکات بەلام ئێستا بەهۆی زۆربوونی کڕیارەکانی لەماوەی دوو کاتژمێردا هەرچی خواردنی سەر عەرەبانەکەی هەیە تەواوی دەکات و دەگەڕێتەوە ناو ماڵ و منداڵی.

لەدامێنی قەڵای هەولێر، فاردی مەنار، گەنجێکی کاسبکارە لەگەڵ خوارزاكەی عارەبانەیەكی راگرتووە هەر لە دوورەوە هەست بەو هەڵمە دەکەیت کە لە برنج و شلەو گۆشتەکەی بەرزدەبێتەوە، ئەو دەڵێت “سەرەتا ترسم هەبوو کە کارەکەم سەرکەوتوو نەبێت، بەڵام لەخودا بەزیاد بێت ئێستا دونیایەک کڕیارم هەیە”.

فاردی بە 964 ی وت ”پێشتر شێلم و پاقلەم دەفرۆشت هاوینان بێ ئیش دەبووم، بەڵام مام ئیسماعیل کە شۆفێری تەكسیە لەشەقامی باتە دەوەستێت پێی وتم لۆ ناكەیە برنج و مریشك ئەگەر نەفرۆشراش ببەوە مالی بخۆ ،منیش بیرۆكەكەیم جێبەجێكرد”.

باس لەوەدەکات بەهۆی تامخۆشی خواردنەکەی کڕیاری تایبەتی بۆ پەیدا بووە،بۆیە تەنیا لەماوەی دوو سەعاتدا کارەکەی تەواو دەکات دەشڵێت “برنج و مریشك و شلە و نان و ئاو هەمووی بە چوار هەزار دینارە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن