لە هەولێر هەڵمەتێک راگەیەندرا
دایک لە نەخۆشییەکانى مەمک دەپارێزێت؛ ئەمڕۆ، رۆژی جیهانی شیرپێدانی سروشتی
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
چواری ئابی هەموو ساڵیک بە رۆژی شیرپیدانی سروشتی دانراوە و بۆ ئەم مەبەستەش لە هەولێر لە یەکی ئاب تا هەشتی ئاب هەفتەی هەڵمەتی شیرپێدانی سروشتی راگەیاندرا و پزیشکێکیش دەڵێت، شیر پێدان یەکێکە لە هۆکارەکانی پاراستنی دایک لە نەخۆشییەکانی مەمک.
ناسکە عەبدوالقادر، پسپۆڕی تەندروستی کۆمەڵ بە 964ـی وت، ”شیر پێدان یەکێکە لە مافەکانی منداڵ و پێویستە دایکان گرنگی بە پێدانی سروشتی بکەن بە منداڵ و پێش پێدانی شیری خۆیان هیچ شتێکی دیکە نەدەن بە منداڵەکانیان.
وتیشی،”شیرپێدانی سروشتی دایکان دەپارێزیت لە نەخۆشییەکانی مەمک و لەسەر خیزانەکانیش پێویستە پاڵپشتی ئەو ژنانە بکەن کە یەکە جاریانە دەبن بە دایک و شارەزای شیر پێدان نین، بۆ ئەوەی بتوانێت شێوازی تەندروستی شیردان بە منداڵ فیرببێت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر