بەرپرسێکی شارەوانی وا دەڵێ

“ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەكرێن لە باشترین زەوییەكانن”

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە دەوروبەری هەولێر لە “كەورگۆسك” و بەمزووانەش لە چەند شارەوانییەكی دیكە زەوی دابەش دەكرێت، وەزارەتی شارەوانی دەڵێ، ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەكرێن لە باشترین زەوییەكانن و نزیكن لە ئاوەدانییەوە.

پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر “دەوروبەری هەولێر” بەڕێوەدەبرێ، وەزارەتی شارەوانی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، ئەمڕۆ لە كەورگۆسك نزیكەی هەزار فەرمانبەر زەوی وەردەگرن، وە پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەشێوەی ئۆنلاینەوە دەبێت و تیروپشكەكە لە رێگەی سیستەمی كۆمپیوتەرییەوە دەكرێت.

مەریوان حاكم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر بە پێگەی وەزارەتەکەی وتووە، تاوەكوو ئێستا نزیكەی 48 هەزار فۆڕمی وەرگرتنی زەوییان بەدەستگەیشتووە و پرۆسەی دابەشكردنی زەویش لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت.

ئەو بەرپرسە دەشڵێت، تاوەكو ئێستا نزیكەی هەشت هەزار فەرمانبەر لە سنووری سەرۆكایەتییەكانی شارەوانیی بەحركە و قوشتەپە و دارەشەكران زەویان وەرگرتووە و ئەمڕۆ یەكشەممەش لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەورگۆسك هەزار فەرمانبەری دیكە تیروپشكیان بۆ دەكرێت و زەوی وەردەگرن، وە لە چەند هەفتەی داهاتوودا لە سنووری كەسنەزان و بنەسڵاوە و شوێنەكانی دیكەش پرۆسەكە دەستپێدەكات.

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر دەڵێت، ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێردا دابەش دەكرێن لە باشترین زەوییەكانی سنوورەكەن و نرخی زەوییەكان زۆر باشە، لە نزیك ئاوەدانین و بە ئاسانی خزمەتگوزارییان پێدەگات، وە فەرمانبەران راستەوخۆ دەتوانن زەوییەكان بۆ نیشتەجێبوون بەكار بهێنن.

هەزاران زەوی دیكەش له قوشتەپە دابەشدەكرێن

هەزاران زەوی دیكەش له قوشتەپە دابەشدەكرێن

هەندێک لە پێشمەرگەكان مافی وەرگرتنی زەویان نییە

هەندێک لە پێشمەرگەكان مافی وەرگرتنی زەویان نییە