بێ هیچ زیانێک کۆنتڕۆڵ کرا

ئاگرێک لە شوقەکانی ئیمپایەر رۆیاڵی هەولێر کەوتەوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە یەکێک لە شوقەکانی نهۆمی پێش کۆتایی ئێمپایەر رۆیاڵ پشت رێستۆرانتی تودەی لە هەولێر کەوتەوە و بی هیچ زیانێکی گیانی کۆنتڕۆڵ کرا

پەیامنێری 964 لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، زیاتر لە شەشی تیمی بەرگری شارستانی هەولێر کۆنترۆڵی ئاگرەکەی شوقەکانی ئێمپایەر رۆیاڵیان کردووە، ئاگرەکە لە هەردوو نهۆمی کۆتایی بووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

وتیشی، ئێستا لە قۆناغی ساردکردنەوەدایە و تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیارنییە.

نوێکردنەوە 12:19 خولەک:

بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964، ئاگرەکە لە کاتژمێر 11:30 خولەک لە نهۆمى دەیەمى یەکێک لە بیناکانى شوقەکانى ئیمپایەر لە باڵەخانەى (C1)، روویداوە.

وەک باسى دەکات، تیمەکانى بەرگرى شارستانى بەخێرایى گەیشتوونەتە شوێنەکە و بەزوویى توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەتایبەت بەهۆى بونى ئۆتۆمبیلى کرێن کە تواناى گەیشتنى بە نهۆمى دەیەم هەبووە.
بەپێى زانیاریییە سەرەتاییەکان، تەنیا دوو شوقەى ناو بیناکە بە نزیکەى 40 مەتر زیانیان بەرکەوتووە، لە کاتى کوژانەوەى ئاگرەکەش تیمەکانى فریاگوزارى و ئامبوڵانس هەبووە، بەڵام بەبێ زیانى گیانى تەواو بووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

ئاگرەکەی گەڕەکی هەولێری نوێ کۆنتڕۆڵ کرا

ئاگرەکەی گەڕەکی هەولێری نوێ کۆنتڕۆڵ کرا