دیمەنی مۆلیدەیەکی ئەهلی کە لە گەڕەکەکاندا بۆ پێدانی کارەبا سوودی لێ وەردەگیرێت _ وێنە:964
لەنێوان چوار هەزار و 500 بۆ پێنج هەزار و 500 دینارە
نرخی کرێی مۆلیدەی ئەم مانگە لە کەرکوک کەمترینە
964+
ژێوار خدر
بۆ ئەم مانگە نرخی کرێی مۆلیدە ئەهلیەکان لە کەرکوک دیاریکراوە پارێزگاری شارەکەش دەڵێت، “کەمترین نرخە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم”
پارێزگای کەرکوک، نرخی کرێی مۆلیدە ئەهلیەکانی کەرکوکی بۆ مانگی تەمووز بڵاوکردووەتەوە دەڵێت، بۆ ئەم مانگەش بەڵێنەکەمان بردەسەر و نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی لە کەرکوک لە نێوان چوار هەزار و 500 بۆ پێنج هەزار و 500 دینارە.
دەشڵێت، ئەمە کەمترین نرخە لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستالەم مانگەدا کە گەرمترین مانگی ساڵە.
باسی لەوەشکردووە، کە لە رابردوودا وا باوبووە کارەبا کەم بێت و نرخی مۆلیدە زۆربێت، بەڵام لە کەرکوک جیاوازە بەراورد بە ساڵانی رابردوو پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاترە و نرخی مۆلیدەش کەمتر.