شاندێكی بازرگان و خاوەن كۆمپانیای كەلوپەل و ماكینەی كشتوكاڵی توركیا لە هەولێرن
كێ دەیكات؟
رەنگە كارگەیەكی دروستكردنی كەلوپەلی كشتوكاڵی لە هەولێر دابمەزرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
شاندێكی بازرگان و خاوەن كۆمپانیای كەلوپەل و ماكینەی كشتوكاڵیی توركیا لە هەولێرن، لە ژووری بازرگانیشیەوە پێشنیاریان بۆ كراوە كارگەیەك لە هەولێر دابمەزرێنن.
كامەران محەمەد ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، بە 964ی راگەیاند، ژمارهيهك خاوهن كارگهى دروستكردنى كهلوپهل و مهكينهى كشتوكاڵیی توركیا لە هەولێرن و سەردانی ژووری بازرگانییان كرد.
وتیشی، ئەوان هاتبوون كەلوپەل و بەرهەمەكانیان لە كوردستان و هەولێر بە جوتیاران بفرۆشن، بەڵام دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ ژووری بازرگانی، پێشنیاری ئەوەیان بۆ كرا، كە كارگەیەكی ئەم كەلوپەلانە لە شاری هەولێر دابمەزرێنن.
“ئەوەمان پێڕاگەیاندن حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، هەموو ئاسانكارییەكیان بۆ دەكەن، بۆ ئەوەی كارگە لە كوردستان دابمەزرێنن، ئەوانیش بیرۆكەكەیان پێ باش بوو، رەزامەندیی سەرەتاییان دەربڕی، بەڵام ئەوەیان خستەڕوو، كە لای خۆیان دیراسەی كارەكە دەكەن و بڕیار دەدەن”، كامەران محەمەد وای وت.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو خاوەن كارگانەی توركیا لە نزیك ئیستەنبۆڵ كارگەی گەورەیان هەیە و زیاتر لە بواری دروستكردنی ئامێرەكانی كێڵانی زەوی، چاندن و دروێنە و كەلوپەلی دیكەی كاری كشتوكاڵی كاردەكەن.
كامەران محەمەد رایگەیاند، وەك ژووری بازرگانی ئامادەیی تەواویان دەربڕیوە بۆ ئەو كارە، چونكە راكێشانی وەبەرهێنەرانی بیانی و پێشخستنی بواری كشتوكاڵ ئامانجێكی سەرەكی حكومەتی هەرێم و هەروەها ژووری بازرگانیی هەولێریشە.