شاندێك له ئیتاڵیاوه هاتووه
ئیداره‌ى راپه‌ڕین كار له‌سه‌ر زیادكرنى به‌رهه‌مى زه‌یتون ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ده‌ڵێت، كار ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى زه‌یتوون له سنووره‌كه‌یان زیادبكرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ شاندێكى ئیتاڵیا كارگه‌ى زه‌یتوونى رانیه‌یان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه.
شانده‌كه، شارەزایی ته‌واویان له داری زەیتون هه‌یه و له وڵاته‌كه‌یان پڕۆژەی (کۆڕیسی ئیتاڵی) به‌ڕێوه‌به‌ن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی راپەڕین، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئامانج لەسەردانەکەیان زیادکردن و بەرەوپێشبردنی بەرهەمی زەیتونه لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌یان و ناوچەکە، به‌تایبەتیش بەهێزکردنی گوندەکانی هەرێمی کوردستان لە رێگای پەرەپێدانی بەردەوامی زنجیرە بەهای زەیتی زەیتون.