کارەبا و ئاویان نییە 

دانیشتوانی نۆ گوندی سنووری خەبات گردبوونەوە 

964+

ئەحمەد شەمزین

بەشێک لە دانیشتوانی نۆ گوندی سنووری قەزای خەبات لە شەوەوە رێگای سەرەکی هەولێر موسڵیان بە رووی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەکاندا داخستەوە و دژی نەبوونی کارەبا و ئاو خۆپیشاندان دەکەن.

یەکێک لە خۆپیشاندەرەکان بۆ 964 وتی، لە ماوەی 24 کاتژمێردا تەنیا نزیکەی کاتژمێر و نیوێک کارەبامان هەیە، کە کارەباش نەبوو ئاویش نییە بۆیە حاڵان خراپە و بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان.

خۆپیشنادەرەکان دەڵێن بە ئاسانی چۆڵی ناکەن و بەردەوام دەبن تاوەکو بەڵێنی تەواویان نەدەنێ و کێشەکەیان بۆ چارەسەر نەکەن شەقامەکە ناکەنەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

خۆپیشاندانەکانی خەبات بۆ ماوەیەکی کاتی وەستان

خۆپیشاندانەکانی خەبات بۆ ماوەیەکی کاتی وەستان