دیمەنی کۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان - وێنە: KRD
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان كۆدەبێتەوە
هەناردەكردنەوەی نەوت و موچە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات، پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان و موچەكانی مانگەكانی شەش و حەوتی فەرمانبەران بابەتی سەرەكی گفتوگۆیەكانە.
فەرمانگەی میدیای و زانیاری بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان كۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی زانیاری فەرمانكەگە، كۆبوونەوەكە لەسەر دوو بڕگە دەبێت، بڕگەی یەكەم بەدواداچوون بۆ دواهەنگاوەکانی خەرجکردنی موچەی هەردوو مانگی حوزەیران و تەمووزی 2025ی فەرمانبەرانی كوردستان دەکرێت، كە تا ئێستا بەغدا نەیناردووە.
هەروەها لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەكەدا بابەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، لەبەر ڕۆشنایی دوابڕیاری هاوبەشی حکومەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ دەکرێ.
فەرمانبەرانی كوردستان چاوەڕێی موچەكانی مانگی شەش و حەوت دەكەن، دوای ئەوەی سەرەتای ئەم هەفتەیە موچەی مانگی پێنجیان وەرگرت.