دژە تیرۆری کوردستان:

لە قەزای خەباتی هەولێر درۆنێک کەوتە خوارەوە

ژێوار خدر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای خەباتی هەولێر درۆنێک کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

دژەتیرۆری کوردستان، رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 28.7.2025، کاتژمێر 05:50 خولەک درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە.

دەشڵێت، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.