خەڵک بە قایمقامی وتووە
لە سلێمانی دەستبەسەر بەرهەم و خواردەمەنی خراپبوودا گیرا
964+
ئەحمەد مستەفا
لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ستیان به‌سه‌ر پێنج تۆن و 700 كیلۆگرام په‌تاته‌ی خراپبوودا گرت، كه خاوه‌نه‌كانیان به‌نیاز بوون له‌بازاڕه‌كاندا ساغی بكه‌نه‌وه.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر 35 كارتۆن جگه‌ره‌ی خراپبوودا گرتووه، بۆ له ناوبردنیشی ره‌وانه‌ی قایمقامیه‌تی كردوووه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.7.2025، گۆران حمه‌ئه‌مین، سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی قایمقامیه‌تی سلێمانی بە 964ی وت، لەکاتی پشكنییه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕەکان لەو كۆگایانه‌ی كاڵاوشمه‌كییان تێدا عه‌مبار ده‌كرێت، ده‌ست بەسەر پێنج تۆن و 700 كیلۆگرام په‌تاته و زیاتر له تۆنێك خوارده‌مه‌نی دیكه‌ی جۆراو جۆردا گیراوە.
پەتاتەكه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نه‌بووە، به‌ڵام خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازبوون به‌هاوڵاتیانی بفرۆشن.
هەروەها، ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیا و دوكانداره‌كان له هه‌بوونی زیاتر له پێنج تۆن شیره‌مه‌نی، 500 كیلۆگرام به‌هارات و یه‌ك تۆن و 200 كیلۆگرام خوارده‌مه‌نی جۆراوجۆری دیكه، قایمقامیه‌تی سلێمانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه بۆ له‌ناوبردن.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دەڵێ، ته‌واوی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون، هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنانه‌ی كه په‌تاته و جگه‌ره خراپبوه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.