دوای ساڵێک محاویلەیەکی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای دەربەندیخان خرایەوەکار - وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنانی کارەبای دەربەندیخان
"رۆنەکەی گۆڕدراوە و کەموکورتییەکانی چارەسەر کراون"
پاش زیاتر لە ساڵێک محاویلەیەکی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای دەربەندیخان خرایەوەکار
964+
شۆڕش قادری
دوای زیاتر لە ساڵێک محاویلەیەکی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای دەربەندیخان چاک کرایەوە و خرایەوەکار.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنانی کارەبای دەربەندیخان، محاویلەی سەرەکی یەکەی ژمارە 3ـی وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا، دوای لەکارکەوتنی بۆ ماوەی زیاتر لە 12 مانگ، چاکسازیی تێدا کراوە و چاککراوەتەوە.
یەکێک لە گرفتەکانی محاویلەکە، رۆنەکەی بووە، لەگەڵ تاپ چێنجەر، توانراوە رۆنەکەی بگۆردێت و رۆنی نوێی بۆ دابین بکرێت، کە 92 بەرمیل رۆنی پێویست بووە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرجەم کەموکورتییەکانی محاویلەکە چارەسەر کراون.
بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنانی کارەبای دەربەندیخان راشیگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 20.7.2025 محاویلەکە خراوەتە ژێر ڤۆلتییەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا یەکەی ژمارە 3 دەکەوێتە کار.