“بەچکە”ـکانی کەلار شەقامێکی سەرەکییان داخست
+964
هونه‌ر فارس – گه‌رمیان
شۆفێری مینی پاسه بێ هێڵه‌كانی قه‌زای کەلار، كه به ” بەچکەكان” ناسراون، دژی رێگەنەدانیان بە هەڵگرتنی نەفەر لە لایەن خاوەن هێڵه‌كانه‌وه، گردبوونەوە، ئه‌وان ده‌ڵێن، بۆیان دەریناهێنێت نەفەرات بکەن.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 19.2.2023 بەشێک لە شۆفێرە بێ هێڵه‌كانی، هێڵی شەهیدان، ئاوارەکان، سەدماڵ و بەشێک لە گەڕەکەکانی دیکە، دژی رێگریکردنیان لە گواستنەوەی نەفەر لە لایەن خاوەن هێڵه‌كانه‌وه گردبوونەوە.
گردبوونەوەکە بە مەبەستی زیادکردنی مەودای ئەو شوێنانە بوون، کە پێشتر نەفەریان لێ گواستوونەتەوە و ماوەی 10 رۆژە رێگرییان لێدەکرێت نەفەری لێ بگوازنەوە.
سەرکۆ وەلید یەکێک لە شۆفێرە بێ هێڵه‌كانی ئەو هێڵانەیە، کە رێگریی گواستنەوەی نەفەریان لێ دەکرێت و بۆ تۆڕی 964 وتی، “ئەو شۆفێرانەی کە هێڵیان هەیە پێشتر مەودای هەڵگرتنی نەفەریان بە دووریی چەند مەترێک بوو لە گەراجی ناو شارەوە، بەڵام ئێستا مەودای شەقامەکەیان زیاد کردووە و مەودای شەقامەکانیان بۆ بێ هیڵهكان کەمکردووه‌تەوە”.
وتیشی، ئامانجی گردبوونەوەکەمان زیادکردنی مەودای شەقامەکانە بۆ شۆفێرە بێ هێڵه‌کان، چونکە بەم شێوەیە هیچمان بۆ نامێنێتەوە و ناتوانین کەسابەت بکەین.
هه‌ر له باره‌ی ئه‌م كێشه‌یه، عه‌دنان شێخ محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی سه‌ندیكای كرێكاران به تۆڕی 964ی وت، “ئێمه له‌سه‌ر هیڵین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و مینی پاسانه، بۆ ئه‌وه‌ی گوێی له داواكارییه‌كانیان بگرین و له‌گه‌ڵیشیان دانیشتووین، ئه‌وانه مافی خۆیانه و خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ن، داواشمان كردووه چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاسبی خۆیان بكه‌ن”.
“پێشنیارمان كردووه بۆ گواستنه‌وه، قایمقامیه‌ت و ئیداره گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆ، كه كاری ئه‌و شوفێرانه رێكبخرێته‌وه و بخرێنه سه‌ر هێڵی پرۆژه نیشته‌جێیه‌كان، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی كاتییش بێت، چونكه كه‌لاریش گه‌وره بووه و مه‌جال بۆ ئه‌وانیش هه‌یه”، عه‌دنان شێخ محه‌مه‌د وای وت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، سبه‌ی دووشه‌ممه له قایمقامیه‌ت هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ده‌بێت.
تۆڕی 964 ده‌زانێت شوفێری به‌چكه‌كان گردبوونه‌وه‌كه‌یان كۆتایی پێهێناوه و رێگه‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه، چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.