خەبات
گەنجێک لە زێى گەورەدا خنکا
وریا فەتاح
کەمێک لەمەوبەر، گەنجێک لە ئاوى زێى گەورە لە نزیک کەمپى دارەشەکران لە قەزاى خەبات خنکا.
گەنجەکە تەمەنى 18 ساڵە و خەڵکى سوریایە
ئەحمەد مەناف گەنجێکى سنوورەکەیە و بە 964ـى وت،”دوو گەنجى خەڵکى سووریا لە نزیک گوندى ئوسومەریان لەسەر زێى گەورە ویستویانە مەلە بکەن، بەڵام بەهۆى نەشارەزاییەوە یەکێکیان خنکاوە”.
وەک ئەوەى باسى دەکات، تەمەنى 18 ساڵە و لە ئێستادا خەڵکى گوندەکە و ئاسایش لە شوێنەکەن و دەیانەوێت تەرمەکەى بدۆزنەوە.
لاى خۆیەوە زاناى غەواس قسەى بۆ 964 کردوو وتى،”لە رووداوەکە ئاگادارکراومەتەوە، بەڵام داوا دەکەم لە خۆبەخشان بەهانایەوە بچن و ئێستا ئاو کەمە دەتوانن بیدۆزنەوە”.
نوێکردنەوە لە کاتژمێر 5:40 خولەک:
بەرگرى شارستانى هەولێر رایگەیاند: ئەمڕۆ کاتژمێر 3:30 خولەک ئاگادارکراوینەتەوە بەبونی خنکانی ئافرەتێك بەناوی (جوان رياز )تەمەن 17 ساڵ لە زێی گەورە کە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان دانيشتوی کەمپی دارە شەکرانە.
وەک باسکراوە لە کاتژمێر 4:45 خولەک، لەلايەن تيمی ژێرئاوی خەبات تەرمەکەی دۆزرايەوەو رەوانەی پزيشکی دادی کرا.