دەنگۆی هێرشی درۆن هەبووە

شەوی رابردوو جوڵە بەهێز نەکراوە بۆ سنووری گەرمیان

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەو دەنگۆیانە رەت دەکرێتەوە شەوی رابردوو هێز بۆ سنووری گەرمیان نێردرابێ، هەر دەنگۆکە بڵاوکرایەوە 964 دەستی بە سۆراغ کرد، سەرچاوەیەک پێی وتین، ئەو ھاتوچۆیانە بۆ پاراستنی خۆمان و شوێنەکانمان بووە.

چونکە دەنگۆی هێرشی درۆن هەبووە، بەڵام، هیچ هێزێکی نوێ بۆ ناوچەکە نەهێنراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ‌هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری گەرمیان ئەمڕۆ هەینی بە 964ى وت، شەوی رابردوو دەنگۆ و ترسی ھێرشی درۆنی ھەبوو بۆسەر کێڵگە نەوتییەکان، ئەو ھاتوچۆیەی ھێزەکانیش بۆ پاراستنی شوێنەکانی خۆمان و بیرە نەوتەکان بووە، ئەوەی هەبووە تەنیا هاتوچۆ بووە.

ئەو رەتی کردووە، ھێز لە شوێنی دیکەوە ھێنرابێت بۆ سنووری گەرمیان و وتی، ھەر ئەو ھێزانەی پێشووی خۆمان بوون، بەڵام کەمێک زیاتر رێکارەکانی پارێزگاری خۆمانمان توندتر کردبوەوە.

ماوەیەکە ھێرشی درۆنەکان بۆ سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان زیادیان کردووە، بەتایبەت کێڵگە نەوتیەکان دەکرێنە ئامانج، لەسەرەتای ئەم مانگەشەوە درۆنێک لە ناحیەی کۆکزی سەر بە قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان کەوتە خوارەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

كۆمپانیا بیانییەكانی هەرێم باكیان بە درۆن نییە و ناكشێ...

كۆمپانیا بیانییەكانی هەرێم باكیان بە درۆن نییە و ناكشێنەوە