رەخنەی تووند لە پارێزگار دەگرن

دوو مامۆستای خوێندنی کوردی کەرکوک فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لەسەر خۆپیشاندانەکەی رۆژی سێشەممەی رابردووی مامۆستایانی خوێندنی کوردی کەرکوک لە دژی پێنەدانی موچەکانیان و هەڵدانی خێوەت لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی عیراق و بەبیانووی مەنوونی مۆڵەت دوو مامۆستا فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە ، پارێزگاریش دوێنی چوارشەممە لیژنەی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە لەسەر هێزە ئەمنیەکان کە بە بڕیاری کێ خێوەتەکەیان تێکداوە.

مامۆستا بەرزان دەلۆ یەکێک لەو مامۆستایانەی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە بە 964ـی وت، ئەوەی بڵاوکراوەتەوە کە لیژنە پێکهێنراوە لە لایەن پارێزگارەوە ئەوە نوێنەری مامۆستایانی تێدا نییە ،ئەکەر بێت و والی شار کە بەرپرسی یەکەمی ئیداری شارەکەیە بڵێت ئاگادار نەبوون و ئەوە عەیبە و ناشرین کردنە ئەگەر ئاگاداریش بێت بەهەمان شێوە.

ئەو مامۆستایە ئاماژەی بەوەشکرد، “پێکهێنانی لیژنە بۆ پەردە پۆشکردنی ئەو رفتارە ناشیرنەیانە کە هێزە دەمامک دارەکانی ژێر فەرمان رەوای پارێزگار مامۆستایانیان پەلکێش کرد بە ناو شەقامدا، بەوە شکۆی ئێمە ناشکێت و شکۆی خۆیان شکاندووە بە بۆیاغ کردنی دوو شەقام بۆیان ناگەڕێتەوە.

مامۆستا محەمەد جەلیل یەکێکە لەوانەی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆدەرچووە بە 964ـی وت، تەئکیدمان کردەوە لە دادگا کە فەرمانی دەستگیرکردنمان بۆ دەرچووە هەروەها دەست بەسەر کەلو پەلو خێوەتەکەماندا گیراوە و دروستکردنی لیژنە تەنها بۆ کات بەسەربردنە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

راژەی مامۆستایانی بەشی کوردیی کەرکوک نەگوازراوەتەوە س...

راژەی مامۆستایانی بەشی کوردیی کەرکوک نەگوازراوەتەوە سەر بەغدا